وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی سبەینێ پشووی رەسمییە بەڵام دەوامی بانکەکان ئاسایی دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ”لەگەڵ ئەوەی سبەینێ، یەکشەممە، پشووی رەسمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت، بەڵام بە بڕیاری وەزیری دارایی دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لەئەستۆدایە”.
دەشڵێت، ”دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر راگەیەندرابوو وەک خۆی بەردەوامدەبێت”.