فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ کە دەکاتە رۆژی یەكشەممە، لە هەرێمی كوردستان پشووی رەسمییە.
لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ”رۆژی یەكشەممە کە دەکاتە 7ی تەموزی 2024 لەسەرجەم دامودەزگا رەسمییەكانی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە پشووی رەسمی دەبێت”.
دەشڵێت، ”رۆژی دووشەممە کە دەکاتە 8ی تەموزی 2024 دەوامی رەسمی لە سەرجەم دامودەزگا رەسمییەکان دەستپێدەكاتەوە”.
سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان لەو رۆژە پشووەدا دەڵێت، ”تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەردەوام دەبن و بە هۆی پشووەوە ناوەستن”.