وەزارەتی نەوتی عێراق قەبارەی ئێستای بەرهەمهێنانی بەنزین و کۆی پێویستی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەکرد، عێراق رۆژانە پێویستی بە 35 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە و دەیانەوێت ئەو بڕە بەرهەم بهێنن و بگەنە ئاستی خۆبژێووی.
حەمید زوبەیعی، یاریدەدەریی وەزیر بۆ کاروباری پاڵاوتن رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا وەزارەتەکەیان دەستکەوتی گەورەی لە کەرتی پاڵاوگەکاندا بەدەستهێناوە و لەم دواییانەدا، بەرهەمهێنانى بەنزینى ئۆکتانى بەرز لە پاڵاوگەى باکور راگەیەندرا بە تواناى 3.5 ملیۆن لیتر لە رۆژێکدا، کە دەستکەوتێکی گرنگ بوو.
باسی لەوەشکرد، پلانەکانی وەزارەت بەردەوامن بۆ دابینکردنی پێویستی بەکاربەر و وتیشی، “توانای پاڵاوتن بە بڕی 360 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ سەرجەم پاڵاوگەکان زیادکراوە.”