پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو هاوڵاتییەك سەردانی بنکەی پۆلیسی ماکۆک-ی کرد بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا کە بە وتەی خۆی بڕی 50 هەزار دۆلاری ئەمریکی لەماڵەکەی خۆی لێدزراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا، دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی تۆمەتباری نادیار دوای بە دواداچون و بە سوود وەرگرتن لە تۆماری کامێراکانی چاودێری و سەیرکردنیان دەرکەوت دوو کەس بە ناوی سواڵکردنەوە دەچنە ماڵی سکاڵاکارو تاوانی دزیکردن ئەنجامدەدەن.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، لە لایەن هێزەکانمانەوە لەبنکەی پۆلیسی ماکۆك توانرا ناسنامەی تۆمەتباران و هاوکارەکانیان ئاشکرابکرێن، کە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتبوون، سەرئەنجام دوای لێکۆڵینەوە و بە دواداچوونی ورد توانرا بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.
بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە بەردەم دادوەر و پۆلیس تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناو دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنیان بە پێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند تۆمەتبارێکی دیکەش دەرکرا.