وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات

چەند رۆژێكە جارێكی دیكە نرخی دۆلار رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی هۆكارەكانی ئاشكرادەكات.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ هۆكارێكی سەرەكیی ئەوتۆ لە رووی سیاسی و ئابورییەوە نییە پەیوەست بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، ئەوەی هەیە تەنها پەیوەندیدارە بە زیادبوونی خواست لەسەر دراوە ئەمریكییەكە لە ئاكامی زیادبوونی دینار لە بازاڕەكاندا.

وتیشی، “هۆكارێكی دیكە ئەوەیە، حەواڵەی دەرەكی بۆ توركیا و دوبەی پێشتر ناقس بوو، واتە ئەگەر پێشتر 10 هەزار دۆلارت بۆ توركیا بناردایە، عمولەشت وەردەگرتەوە، بەڵام ئێستا دەبێت عمولە بدەیت” ئەمەش واتا حەواڵەی دەرەكی لەڕێی بانكەكانەوە كەمبووەتەوە و خواستی ناوخۆیی زیادیكردووە.

جەبار گۆران باسی لە هۆكارێكی دیكەش كرد و رایگەیاند، نزیكەی 15 رۆژ بەر لە جەژنی قوربان، 197 كۆمپانیا لە لیستی پێدانی دۆلار و حەواڵەی دەرەكی خرانە لیستی رەشەوە، لەكاتێكدا قەبارەی خواستی ئەو كۆمپانیایانە لەسەر دۆلار زۆرە، بەوەش خواستەكەیان دەگەڕێتەوە سەر بازاڕە ناوخۆییەكان.

لەگەڵ ئەوەشدا وەك ئەوەی وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە ئاماژەی پێدا، هیچ هۆكارێك یان مەترسییەك لەسەر زیادبوونی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی نییە و، رێكارەكانی بانكی ناوەندی و بەتایبەتیش بڕیاری ئەمدواییەی تایبەت بە كردنەوەی دەروازەی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر دەبێتەهۆی دابەزاندنی نرخەكەی.

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەکگرتووەکان و عێراق رێککەوتنێکیان واژۆکرد

بابەتی دواتر

بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار کەمێک دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share