بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێك دەردەكات و هاوڵاتییانی هەرێم سوودمەند دەبن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات كە بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستدەكرێت بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بۆ گەشتیاران.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بانكی ناوەندیی عێراق نووسراوێكی ئاڕاستەی بانكەكانی رافیدەین، رەشید و بازرگانیی عێراق، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوەكان لە فڕۆكەخانەكان، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران كردووە و ئاگاداریان دەكاتەوە كە 14ی تەمموزەوە دیاریكراوە وەك وادەی كۆتایی بۆ دەستكردن بە میكانیزمی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی رەسمی.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو تا 11ی ئەم مانگە، شێوازی مامەڵەكردنیان بگوازنەوە بۆ ئەوەی كار لەگەڵ یەكێك لەو كۆمپانیایانەدا بكەن.

بابەتی پێشتر

لەتیف نێروەیی: پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی وەڵامێك بوو بۆ بوختانی بەشێك لە میدكانی پارتی

بابەتی دواتر

رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی دەرمانێكی نوێ بۆ زەهایمەر وەرگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share