دڵنیایی بە هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، كێشەی ئەو هێزانە چارەسەردەكەین كە بێبەشبوون لە هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ تیمی راوێژكارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان لەبارەی كێشەكانی چەند لیوا و فەوجێكی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆمان كرد كە بێبەشبوون لەو هاوكارییە داراییەی هاوپەیمانان و دەبێت بە زووترین كات كێشەكان چارەسەربكەین كە هێزەكانی پێشمەرگە سوودمەند بن لەو هاوكارییە داراییەی مانگانە دەبەخشرێت بە پێشمەرگە.

وتیشی، “ئەو هاوكارییە داراییەی هاوپەیمانان بە هۆكاری چەند كێشەیەكی ئەمنی و تەكنیكییە كە دەبێت بە زووترین كات كێشەكان چارەسەربكەین و گۆڕانكاری بكەین بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەموولایەك تاوەكو پێشمەرگە قارەمانەكان بە گشتیی سوودمەندبن لەو هاوكارییە داراییەی مانگانە دەبەخشرێت بە پێشمەرگە”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی ناوچەكە وادەخوازێت پەیوەندییەكان لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان بەردەوامبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوێستان محەمەد: داوامانکردووە زەوی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت و مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رایدەگەیەنێت، “داوامانکردووە زەوی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت و مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت”.…
Total
0
Share