بەهۆی دۆسیەی گیانلەدەستدانی حاجییانی ئوردنەوە سێ کۆمپانیا داخران

داواکاری گشتیی ئوردن بڕیاریدا بە داخستنی سێ کۆمپانیا بەهۆی دۆسیەی گیانلەدەستدانی حاجییانی ئەو وڵاتەوە کە لە رێگەی فەرمانگە تایبەتەکانەوە ئەو گەشتەیان ئەنجامنەداوە و لە دەرەوەی نوێنەرایەتیی رەسمی ئوردن رۆیشتوون.

لە راگەیەندراوێکدا داواکاری گشتیی ئوردن ئاماژەی بەوە کرد، ”ژمارەی ئەو کەسانەی لە دۆسیەی گیانلەدەستدانی حاجییانەوە تێوەگلاون و دەستبەسەرکراون بۆ 27 تۆمەتبار بەرزبووەتەوە”.

هەر سەبارەت بەو دۆسیەیە، داواکاری گشتی بڕیاریدا دەست بەسەر پارە و داهاتی ئەو کۆمپانیایانەدا بگرێت کە لەرێگای حەجی بازرگانییەوە دەستیانکەوتووە.

پێشتر حکومەتی ئوردن رایگەیاندبوو، ژمارەی گیانلەدەستدانی ئەو حاجییانەی لەدەرەوەی ئەرکی فەرمی حکومی چوون بۆ حەج بۆ 99 کەس بەرزبووەوە و بەپێی وتەکانی موهەنەد موبەیزین، وتەبێژی حکومەتی ئەو وڵاتە ئەو کەسانە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە فریودراون.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخەكە پێویستی بە هەوڵی هەمووانە و پێویستە پێكەوە لە خەمی داهاتوو و ژیانی خەڵكەكەماندا بین

بابەتی دواتر

یەكێتی سێ پۆستی نوێی وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share