کۆمسیۆن خوازیارانی چاودێریکردنی هەڵبژاردن ئاگادار دەکاتەوە

کۆمسیۆن ئەو لایەنانە ئاگاداردەکاتەوە کە چاودێریی هەڵبژاردن یان رووماڵی پرۆسەکە دەکەن بۆ وەرگرتنی باج، سەردانی ئۆفیسی هەڵبژاردن لە پارێزگاکان بکەن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئاگاداری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و پارت و هاوپەیمانێتی و دەزگاکانی راگەیاندن دەکەینەوە، دەتوانن بە مەبەستی وەرگرتنی باجی چاودێریکردن و رووماڵی رۆژنامەوانیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان، سەردانی ئۆفیسی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەرێم بکەن.

رۆژی 20ی تشرینی یەکەم وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتیدەکات.

بۆ ئەو هەڵبژاردنە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

 

 

بابەتی پێشتر

دەروازەیەکی سنووری لە هەرێم دادەخرێت

بابەتی دواتر

چاوی زەوی یاخود چاوی بیابان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە هەڵوێستی راگەیاند

بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند و ئەنجامەكانی رەتكردەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بزووتنەوەی گۆڕان تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share