لەسەر رێگای دەربەندیخان – کەلار رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا

لەسەر رێگای دەربەندیخان – کەلار رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای دەربەندیخان – کەلار لە نزیک ئاوایی حاجی حەسەن رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری مازدا و تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون کە شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

قیرتاوكردنی رێگای دێلێژە- سەنگاو دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share