نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، 20 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
نەوزاد کامیل بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چەکی 20 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە ھەرێم کە 10ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و شەش ملیار دیناری بۆ ھەولێر و چوار ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دھۆکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێککارە کارگێڕییەکانی دابەشکردنی پارەکە تەواوکراوە و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
تائێستا لە سایلۆکانی هەرێم بڕی 292 ھەزار و 760 تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە و پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە.