بەهۆی بەکارهێنانی شیری وشک و فرۆشتنەوەی بە نرخی ماستی فرێش، کارگەیەکی دروستکردنی ماست لە سلێمانی داخرا.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتییان و بەکارهێنانی شیری وشک بۆ دروستکردنی ماست، هەروەها فرۆشتنەوەی بە نرخی ماستی شیری فرێش، لیژنەی باڵای قائیمقامیەت کارگەی ماستی دایک لە گەڕەکی هەواری شار دادەخات.
باس لەوەش دەکات، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی کارگەی ماستی دایک، نەبونی مۆڵەتی کارکردنە، کە بەپێی یاسا و رێنماییەکان پێویستە سەرجەم ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە پێشکەش بەهاوڵاتییان دەکەن مۆڵەت لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بەپیشەکە وەربگرن، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی داخستن دەکرێنەوە.
بەپێی راپۆرتی لیژنەکە، لە کارگەی ماستی دایکدا دەست بەسەر زیاتر لە 611 سەتڵ ماستی یەک کیلۆگرام و نیودا گیراوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێن و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.