وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رەوانەی بەغداد کرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رەوانەی بەغداد کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 27ی حوزەیرانی 2024  لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازییەوە ئامادەکراو رەوانەی بەغداد کرا.

دەشڵێت، ئەمڕۆ، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی هەرێم: لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 40 رووداوی خنکان تۆمارکراون

بابەتی دواتر

کارگەیەکی دروستکردنی ماست لە سلێمانی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ کازمی له‌ په‌یوه‌ندیدام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێر هاتەدەنگ و بە كردەوەی تیرۆریستی ناوزەدی دەكات. لە…
Total
0
Share