باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و هیوادارن هیچ دواکەوتنێکی دیکە روونەدات.
ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین لە 20 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، گەرەنتی پاکیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رابردوودا چەند جارێک بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دواخراوە، هیوادارین هیچ دواخستنێکی دیکە روونەدات.