کەشناسیی عێراق: پلەی گەرمی بەر خۆر و شوێنی سێبەر 10 پلە جیاوازیی هەیە

کەشناسیی عێراق روونکردنەوەیەکی لەسەر تۆمارکردنی پلەی گەرمی رۆژانە بڵاوکردەوە و دەڵێت، تۆمارکردنی پلەی گەرمی لە شوێنی سێبەردا دەبێت نەوەک لەبەردەم خۆردا و میکانیزمەکەی روونکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە سۆشیاڵ میدیاوە باسیان لەوەدەکرد، گەرمی پێوی ناو ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەشێک لە شارەکانی عێراق، نزیک 60 پلەی سیلیزییان خوێندووەتەوە.

عامری جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، رۆژانە کە پلەی گەرمی پارێزگا و ناوچە جیاوازەکان بڵاودەکرێتەوە، بە گوێرەی میکانیزمی تۆمارکردنی پلەی گەرمیی جیهانی ئەو کارە دەکرێت و لە رێگەی سندووقێکی رەنگ سپییەوە دەکرێت بۆ ئەوەی تیشکی خۆر نەچێتە ژووەوە و مەترێک لە زەوییەوە بەرزە و گەرمی پێوی تێدا دادەنێت و پێوانەکە بەو جۆرە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمارکردنی پلەی گەرمی لەسەر ئاستی جیهان لە سێبەردا دەکرێت نەک لە ژێر خۆردا و ئەو پلەی گەرمییانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا دەخوێنرێتەوە جیاوازە لەو پلە گەرمییانەی کە لەلایەن دەستەی کەشناسیەوە رادەگەیەندرێت و ئەوەی دەستەی کەشناسی دروستەکەیە.

بابەتی پێشتر

چوار پزیشكی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پلەی نایابیان بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم: پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوام بن لە ناردنی لیستی مووچە لەکاتی خۆیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share