مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی هەڵبژاردنەکان لە هەرێم تاووتوێدەکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 3:00 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
چاوەڕێدەکرێت لەدوای کۆبوونەوەکە یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە 20 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ رابگەیەنێت.