وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 20 ی تشرینی یەکەمی 2024 وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریکرا.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 20 ی تشرینی یەکەمی 2024ی وەک رۆژی هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

وتیشی، سەرجەم لایەنەکان هاوکاری کۆمسیۆن دەبن بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکە و فەرمانەکە لەرۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێدەکرێت و لە رۆژنامەی رەسمیی هەرێم بڵاودەکرێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا چوار جاری دیکە، لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە مەرسوم بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرکراوە.

بۆ ئەو هەڵبژاردنە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئارد و عەلەف دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share