پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە ئارد و عەلەفی لێدزراوە، کەسێک دەستگیرکرا”.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە خاوەنی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵە و بەوتەی خۆی “زیاتر لە 100 فەردە ئارد و 50 فەردە عەلەفی لەکێڵگەکەی لێدزراوە” دەستبەجێ هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرد.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە بە کەمتر لە 10 کاتژمێر تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دواتر بە فەرمانی دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.