ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و پرسی کارەبا و مووچە و رێورەسمی حەجی ئەمساڵ تاووتوێدەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا رەوشی خزمەتگوزاریی کارەبا لە وەرزی گەرما و هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکە لەم وەرزەدا تاوتوێ دەکرێت. هاوکات تاوتوێی پێشنیازی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە بڕیاری داشکاندنی 20% ی پارەی کەڵەکەبووی کارەبای هاوڵاتییان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشی دووەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەبارەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ و رێکارەکانی وەزارەتەکە لەبارەی حاجییان و بابەتی گیانسپاردنی، ژمارەیەک لە حاجییانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.
بڕیارە لە بەشی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مووچه و رێكار و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كان له به‌رانبه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ له‌وانه، لیستی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، پرۆسه‌ی وردبینی هاوبه‌شیی هه‌ردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هه‌رێم، به بانكیكردنی مووچه، بابه‌تی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی یه‌كگرتووی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان، به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵیی له داهاتی نانه‌وتیی مانگانه‌ی هه‌رێم، رێكخستنه‌وه‌ی مینحه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌گه. گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.