رزگار حاجی حەمە: هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە

لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە و یەكێتی هەموو ئامادەكارییەكی كردووە.

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بە پێی ئەو وادەیەی پێشتر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دانرابوو، یەكێتی هەموو ئامادەكارییەكی لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگاكە كردبوو و یەكەم حزبیش بووە كە ناوی كاندیدەكانی پێشكەشی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد و پێمانووایە هەڵبژاردن مافێكی سەرەتایی هاوڵاتییانە و دەبێت ئەنجامبدرێت.

وتیشی، “بەپێی ئەو وادەیەی كۆمسیۆن پێشنیازیكردووە 5ی ئەیلولی ئەمساڵە و لەئێستاشدا هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە و پێشتر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەموو ئامادەكارییەكی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەكە دەستپێكردبوو”.

بابەتی پێشتر

چەند قاچاخچییەكی پەیوەست بە یەختەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەستگیركران

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاوانه‌ و سزاده‌درێت.. ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌…
Total
0
Share