حەیدەر عەبادی: ئەگەری كودەتای سەربازی لە عێراق هەیە

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ

حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، ئەگەری ئەنجامدانی کودەتای سەربازی هەیە و گەلیش پێشوازی لێدەکات.

حەیدەر عەبادی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەگەری کودەتای سەربازی لە عێراق هەیە و رەنگە گەلیش پێشوازی لێبکات، بەڵام پێموانییە گروپە چەکدارییەکانی عێراق سەرکەوتووبن تێیدا، چونکە لەناو خۆیاندا ناکۆکن و لە دژی یەکترن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە یەک کاتدا کودەتا ئەنجامی دەبێت گەر لەلایەن فەرماندەیەکی سەربازیی بە پشتیوانی دامەزراوەیەکی سەربازیی ئەنجامیبدات.

عەبادی لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا جەختیکردەوە، 80% ی هێزە سیاسییەکانی عێراق هەوڵدەدەن دەوڵەت بە لاوازی بهێڵنەوە، سیستمی هەڵبژاردنیش هیچ ئەنجامێکی لە بەرژەوەندی عێراقیەکان بەدینەهێنا، بەشداریکردنی هاوڵاتییان بە شێوەیەکی لاواز لە هەڵبژاردندا باشترین بەڵگەبوو بۆ ئەمە

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هیچ پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

دهۆك.. كەسێك بەتۆمەتی سووتاندنی خوشكێكی خۆی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share