پیشەوەرێك لەكاتی لەحیمكردنی تانكەرێك گیانیلەدەستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە كفری پیشەوەرێك لەكاتی لەحیمكردنی تانكەرێكدا گیانیلەدەستدا.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە شەقامی پشتێنەی كفری پیشەوەرێك لەكاتی لەحیمكردنی تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنییدا بەهۆیەوە ئاگر لە تانكەرەكە كەوتووەتەوە و گیانیلەدەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی رەوانەی پزیشك دادی كەلار كراوە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی ئاو دروستنەبووە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: لە ئاییندەیەکی نزیکدا 140 ئامێری راکێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێم دادەنرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share