سیروان محەمەد: رۆژانە 12 بۆ 13 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەم وەرزەدا بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی، رۆژانە 12 بۆ 13 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ساڵانە لە مانگی حوزەیرانەوە خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی زیاددەكات و لە ئێستادا رۆژانە 12 بۆ 13 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت.

لەبارەی سیستمی سۆلارەوە، وتەبێژی كارەبای سلێمانی وتیشی، “لە ئێستادا خواست لەسەر بەشێك لە هاوڵاتییان و كاسبكاران زیادیكردووە و رۆژانە بەردەوام سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی دەكەن و مامەڵەیان بۆ دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا بۆ هاوبەشانی بازرگانی لە سلێمانی: قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەباکەتان دەبڕین

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای بازرگانی لە سلێمانی دەکاتەوە، داوادەکات قەرزەکانیان پاکتاو بکەن ئەگەرنا کارەباکەیان دەبڕدرێت.…
Total
0
Share