کۆمسیۆن لەبارەی تۆمارکردنی حزب و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات

کۆمسیۆن لەبارەی تۆمارکردنی حزب و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ وادەی تۆمارکردنی کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە سلێمانی دوو حزبی نوێ و هەشت کاندیدی سەربەخۆ، پێنج کاندیدی تورکمان، یەک کاندیدی مەسیحی، تۆمارکراون، هیچ هاوپەیمانیەتییەک تۆمارنەکراوە.

وتیشی، هەروەها لە شاری هەولێر، دوو هاوپەیمانی، نۆ کاندیدی تورکمان، حەوت کاندیدی مەسیحی، نۆ کاندیدی گشتی، و 13 کاندیدی چەند حزبێک تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەروەها لە دهۆک، چوار کاندیدی مەسیحی، چوار کاندیدی سەربەخۆ، و یەک حزب بە ناوی بابیلۆن تۆمارکراون، هیچ هاوپەیمانیەتییەک تۆمارنەکراوە.

 

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیار لەسەر مووچەی مانگی حوزەیران دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share