دوای سێ رۆژ تەرمی گەشتیارە خنكاوەكەی ناو ئاوی دەریاچەی دوكان دۆزرایەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای سێ رۆژ تەرمی گەشتیارە خنكاوەكەی ناو ئاوی دەریاچەی دوكان دۆزرایەوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 12:30ی خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە كە سێ رۆژ لەمەوبەر لە ئاوی دەریاچەی دوكاندا خنكابوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو گەنجە تەمەنی 17 ساڵ بووە و لە نەتەوەی عەرەب بووە و بۆ گەشت و سەیران رووی لە سەیرانگای دوكان كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ قەرەبووی دارایی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە دەکرێتەوە

لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانیی قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە”. عەتا محەمەد، لێپرسراوی…
زیاتر ببینە

شارەوانی چەندین پڕۆژەی هەیە
هاتوچۆی سلێمانی: قەرەباڵغی شەقامەکان بە ئێمە چارەسەر ناکرێت

شەقامەکانی سلێمانی ڕۆژانە و بەتایبەتی لە بەیانیان و هاتوچۆی فەرمانبەران و خوێندکاراندا قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆوەدەبینێت، هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت،…
Total
0
Share