تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی لە هەرێم دەستپێدەكەن

بڕیارە سبەینێ تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكەن.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی بە بەشداریی 27 هەزار و 829 خوێندكار لە سنووری سلێمانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەر سێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی دەستپێدەكەن.

وتیشی، “لە سنووری پارێزگای سلێمانی تاقیكردنەوەكان لە 423 هۆڵ بەڕێوەدەچن”.

بەڕێوەبەری پەروەردە رێنوێنیی خوێندكارانیشی كرد كە ئەوەی پێویستە تەنها پێداویستییەكانی وەڵامدانەوەی تاقیكردنەوەكانە لە قەلەم، لاستیك و قەڵەم دادەر و ئەودوای پێداویستییەكان دابینكراوە.

باسی لەوەشكرد، رێوشوێنی پێویست بۆ رێگری لە گزیكردن گیراوەتەبەر و، داواشی لە خوێندكاران كرد بە هیچ هۆكارێكی ئەلیكترۆنیی گزیكردن هەڵنەخەڵەتێت و پشت بە تواناكانی خۆیان ببەستن بۆ وەڵامدانەوە.

بابەتی پێشتر

دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دەكرێت

بابەتی دواتر

خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەرێم رادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share