بەرگریی شارستانیی هەرێم ئاماری رووداوەكانی چوار رۆژی جەژنی راگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە رۆژانی جەژندا حەوت كەس لە هەرێم خنكاون و پێنج كەسیش رزگاركراون.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆی گشتیی رووداوەكان 404 رووداوبوون كە بەتەنها 348 رووداوی ئاگری پوش و پەلاش بووە كە زیانی زۆری بە هاوڵاتییان گەیاندووە .
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، حەوت حاڵەتی خنكان لە ئاو بەم شێوەیە دوو كەس لە پارێزگای سلێمانی، دوو كەس لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، یەك كەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دوو كەس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و پێنج كەس رزگاركردن لە خنكان هەبووە.
باس لەوەش دەكات، یەك حاڵەتی هەڵدێران لە شاخ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران روویداوە گیانیلەدەستداوە و تا ئێستا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی سۆرانە.