پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: لە کاتی قەدەغەی راوەماسیدا 80 کەس لەسەر راوکردنی ماسی دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماری سێ مانگ و 15 رۆژی کاتی قەدەغەی راوەماسی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لەو ماوەیەدا 80 کەس لەسەر راوکردنی ماسی دەستگیرکراون.

بە گوێرەی ئامارەکە، 674 تۆڕی قەبارە جیاواز دەستی بەسەرداگیراوە و نزیکەی 1500 ماسی راوکراو دەستی بەسەرداگیراوە و سەدان ماسی زیندوو لە تۆڕەکان لێکراونەتەوە و دووبارە خراونەتەوە ناو ئاو.

هاوکات، 17 بەلەمی هەمەجۆر، چوار چووپ، دوو ماتۆڕی بەلەم، 10 شەداو و 23 قولاب دەستیان بەسەردا گیراوە، جگە لە چەندین کەرەستەی دیکەی پەیوەست بە راوکردنی ماسی لە وەرزی قەدەغەیدا.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، پابەندبن بە رێنماییەکان و ئاگاداربن لەوەی لە هەموو کات و ساتێکدا راوکردنی ماسی بەبەکارهێنانی (ژەهر، کارەبا، هەموو جۆرە تەقەمەنیەک) قەدەغەیە و بەکارهێنەرانی رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

رێزان حەمەساڵح: زۆربەی كۆچبەرە رزگاربووەكان لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا كوردن

بابەتی دواتر

رۆژنامەنووسێک: ئەگەر بێباكی نەبووایە، دەبوو پرسەی سەرتاسەری رابگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share