بۆچی هەندێک کەس هەرگیز تووشی کۆرۆنا نەبوون؟

توێژینەوەیەکی نوێ ئەو هۆکارە ئاشکرادەکات کە لە پشت تووشنەبوونی هەندێک کەسەوەن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو کاتەی زۆر بە توندی بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی زانکۆی لەندەن ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری نەیچەر بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، لەو کاتەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 بڵاوبووەتەوە تا ئێستا هەندێک کەس تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بۆهێڵێک لە لەشی ئەو کەسانەدا کە HLA-DQA2 ی پێدەوترێت.

ئەو کەسانەی ئەم جۆرە بۆهێڵەیان هەیە، سیستمی بەرگریان وەڵامی بەهێزتری هەیە بۆ ڤایرۆس و نەخۆشییەکان، هەوکردنەکانیان هێڵێ یەکەمی بەرگریی جەستە تێناپەڕێنێت.

توێژەران دەڵێن، کاتێک ژەمێكی کەمی ڤایرۆسەکە کراوەتە جەستەی ئەو کەسانە سیستمی بەرگریی بە خێرایی وەڵامدانەوەی بۆی هەبووە و لەناویانبردووە، پێش ئەوەی هیچ جۆرە هەوکردنێک دروستبکات.

ئەم توێژینەوەیە دەبێتە کردنەوەی دەرگایەکی نوێ لەبەردەم توێژەران بۆ دروستکردنی ڤاکسینی نوێ دژی نەخۆشییەکە.

بابەتی پێشتر

بۆ رۆژانی جەژن زیاتر لە 117 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

بابەتی دواتر

ناوەندی مافەکانی مرۆڤ: نزیکەی 4 ملیۆن پەنابەری عێراقی لە جیهاندا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share