پەروەردەی عێراق: تا کۆتایی ئەمساڵ 1000 خوێندنگەی نوێ دروستدەکرێن

وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، تا کۆتایی ئەمساڵ 1000 خوێندگەی نوێ دروستدەکرێن و دەچنە خزمەتەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن و قەیرانی نەبوونی خوێندنگە چارەسەر دەبێت.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم 1000 خوێندنگەیە بەسەر سەرتاسەری عێراقدا دابەشدەبن، بە هاوبەشی لەنێوان چین و وەزارەتی پەروەردە دروستدەکرێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەوڵەکان لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانی کەمی خوێندنگەکانن و کار لەسەر پڕۆژەی هەمەجۆر دەکرێت لەپێناو باشترکردنی سیستمی پەروەردە لە عێراق.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێک لە نهۆمی خوارەوەی ماڵێکدا لە حاجیاوا سووتا

بابەتی دواتر

سبەی دەچینە وەرزی هاوینەوە و تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share