ئۆتۆمبێلێک لە نهۆمی خوارەوەی ماڵێکدا لە حاجیاوا سووتا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شــارستانیی راپـەڕیــن بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی حاجیاوا روویدا و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێک کە لە نهۆمی خوارەوەی ماڵەکە بوو ئاگری گرت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە کاتژمێر 8:20 خولەکی بەیانی روویداوە لە گەڕەکی پێنجی ئازار لە حاجیاوا و بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

باسی لەوەشکردووە، دوای ئاگادارکردنەوە تیمی بنکە  گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان پێش ئەوەی ئاگرەکە تەشەنە بکات بۆ نهۆمی سـەرەوە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن و ماڵەکە لە سووتان رزگابکەن .

بابەتی پێشتر

ساڵی رابردوو عێراق نزیکەی 850 تۆن هەنگوینی بەرهەمهێناوە

بابەتی دواتر

پەروەردەی عێراق: تا کۆتایی ئەمساڵ 1000 خوێندنگەی نوێ دروستدەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“هێرشەكان لە خاكی هەرێمەوە دەكرێن”
‏تورکیا ئۆپەراسیۆنێكی نوێی لە خاكی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان، ئۆپەراسیۆنەکەی…
Total
0
Share