دکتۆر بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “لایەنەکان نەگەشتوونەتە رێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عیراق و هیچ وادەیەکیش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ لە ئارادانییە”.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتی وتووە، لەگەڵ ئەوەی نەتواندرا لەو وادەیەی پشووی یاسادانانی بۆ درێژکرایەوە سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، لە هەمان کاتدا هیچ وادەیەکیش بۆ کۆبوونەوە لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیارینەکراوە.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنەکان تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دەستنیشانکردنی کەسێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەرلەمان، ئەمەش لەکاتێکدایە پەرلەمان هەتا مانگی حەوت لە پشووی یاساداناندا دەبێت.
سەرەڕای ئەوەی لە رۆژی 14-11-2023-وە بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، ئهندامێتیی محهمهد حهلبوسی، سهرۆكی پهرلهمانی عیراقی ههڵوهشاندهوه، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە سەرۆکێکی نوێ هەڵببژێردرێت.