زیقار بە 51 پلەی سیلیزی گەرمترین شاری عێراقە

بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە زیقار دەبێت و 51 پلەی سیلیزی دەبێت، هاوکات شارەکان بەسڕە، موسەنا و میسان 50 پلەی سیلیزی دەبن.

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، گەرمترین شار ئەمڕۆ زیقار دەبێت و فێنکترین شاری عێراقیش دهۆک دەبێت بە 40 پلەی سلیزی.

شاری هەولێر 42 پلەی سیلیزی، شاری سلێمانی 41 پلەی سیلیزی، شاری کەرکوک 46 پلەی سیلیزی دەبێت و شاری هەڵەبجە 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

هاوکات، بە گوێرەی راگەیەندراوی دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەگەری بارانبارینێکی کەم دەبێت لە ناوچەکانی رۆژئاوای ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ کەرکوک پلەی گەرمییەکەی دەگاتە 48 پلەی سیلیزی و گەرمترین ناوچەی کوردستانە.

بابەتی پێشتر

13 حاجی دانیشتووی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن

بابەتی دواتر

هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیارینەکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی،…
Total
0
Share