ئەمریکا گروپێکی چەکداریی عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، گروپی چەکداریی ئەنساروڵا ئەوفیای عێراقی و حەیدەر غەڕاوی، کە ئەمینداری گشتیی گروپەکەیە، خستە ناو لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم گروپە، میلیشایەكی هاوپەیمانی ئێرانە و بەشێكە لە گروپی بەرهەڵستكارانی ئیسلامی لە عێراق.

وەزارەتەکە ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم گروپە ئەندامی بەرەیەکی چەند گروپین کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە دەیان هێرشی ئەم دواییەی دژی کارمەندانی سەربازی ئەمریکا لە عێراق و سوریا راگەیاندووە.

ئەوەش دووپاتکراوەتەوە، ئەمریکا پێداگرە لەسەر لاوازكردن و پەكخستنی توانای ئەو گروپانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی نوقمبوونی دوو بەلەمی كۆچبەران

بابەتی دواتر

13 حاجی دانیشتووی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share