گەشتوگوزاری سلێمانی: تائێستا نزیكەی 75 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچەكەمان كردووە

تائێستا نزیكەی 75 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی و سەیرانگاكانی دەوروبەری كردووە و بەرێوەبەری گەشتوگوزار هۆكارەكەی بۆ ئاسایش و ئارامی دەگەڕێنێتەوە.

شاناز عامر، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، قەرەباڵغییەكی زۆر بە ناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانییەوە هەیە و تا ئێستا نزیكەی 75 هەزار گەشتیار رووی لە ناوچەكە كردووە و چاوەڕوانیش دەكەن لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەكە زیاتر ببێت.

وتیشی، “ژمارەی گەشتیاران لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا بەراورد بە جەژنی ساڵی رابردوو زیادیكردووە”.

شاناز عامر هۆكاری سەردانی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیارانی بۆ سەیرانگاكانی سلێمانی گەڕاندەوە بۆ، ئاسایش و ئارامیی شار، سروشتی ناوچەكە و جیاوازیی پلەی گەرمی بەراورد بە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

هەروەك سوپاسی ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان كرد لەپای پێشوازیی گەرمیان لە گەشتیاران لە بازگەكاندا، سەرەڕای ئەركی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و شوێنە گەشتیارییەكان.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی روونیشیكردەوە، بۆ پێشوازی لە گەشتیاران سێ تیمی تایبەتیان هەیە تایبەت بە پێشوازی و پێدانی زانیاری و رێبەری گەشتیاری، هەروەها دابینكردنی شوێنی مانەوە. ئەوەشی وت، بنكەیەكیان لەناو شاردا هەیە بۆ پێدانی هەر زانیاری و رێنوێنییەك بە گەشتیاران و بەدواداچوون بۆ ناوچە گەشتیارییەكان.

ئاماژەی بەوەشدا، هێڵێكی گەرمی 24 كاتژمێریش تەرخانكراوە بۆ پێدانی زانیاری یان چارەسەری هەر كێشەیەكی گەشتیاران.

سەبارەت بە سەیرانگای دوكانیش شاناز عامر روونیكردەوە، تەنها دوێنێ نزیكەی 30 هەزار گەشتیار روویان لە سەیرانگاكە كردووە و، ئەمڕۆش 15 هەزار گەشتیار لەو سەیرانگایە بوون.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ئیسپانیا پلانی هێرشێك بۆسەر ریاڵ مەدرید پوچەڵدەكاتەوە

بابەتی دواتر

پێشمەرگەیەک لە رووباری سیروان خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

والی بەغدادی داعش دەستگیركرا

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێكدا هێزە ئەمنییەكان توانیویانە والی بەغدادی داعش دەستگیربكەن، ویستوویەتی كردەوەی تیرۆریستی لە پایتەختی…
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

سبەینێ مامۆستایان و مووچەخۆران لە 13 شوێنی هەرێمی کوردستان، بۆ داواکردنی مووچەکانیان دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە. عادل حەسەن،…
Total
0
Share