سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەڵێنمان لەگەڵ گەلی خۆمان نوێ دەكەینەوە كە بەردەوامدەبین لەسەر خزمەتكردن و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكومەت بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان..
محەمەد شیاع سودانی لە پەیامەكەیدا هاتووە، جەخت لە خزمەتكردن و سەروەریی خاكی عێراق و سەروەربوونی یاسا و گەشەپێدانی ئابوری لە وڵات دەكەینەوە.
دەشڵێت، “بەردەوامدەبین بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەكان و بە توندی دژی دەوەستینەوە”.