ئەمشەو تەقینەوەیەک ناوەڕاستی دیمەشقی پایتەختی سوریای هەژاند و قوربانی لێکەوتەوە.
ئاژانسی هەواڵی سوریا(سانا) بڵاویکردەوە، ئەمشەو دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەشی رۆژئاوای دیمەشق بیستراوە، کە پێدەچێت هێرشی مووشەکی یان درۆنی بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ناوچەکە ئاڵۆز بووە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە، تا ئێستا مردنی ژنێک و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی دیکە پشتڕاستکراوەتەوە.