نێچیرڤان بارزانی: با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویکردەوە رایگەیاند، جه‌ژنى قوربان به‌ گه‌رمى له‌ هاوڵاتیيانى خۆشه‌ويستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له‌ عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژنى خێر و كامه‌رانى بێت و بۆ هه‌موو لايه‌ك ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت، هيواى سه‌لامه‌تى و پشوويه‌كى خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا داوایکرد، له‌م بۆنه‌يه‌دا چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له‌ گه‌ردن ئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه‌، له‌ ژيانى رۆژانه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانماندا تازه‌ بكه‌ينه‌وه‌ و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

نرخی مریشك بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share