پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، كە لەلایەن دادگاكانەوە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوو فەرمانی دەستگیركردن لە لایەن هەریەك لە دادگای كەتنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی یەك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە ، لە دوو چالاكی جیادا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.
بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، ئێستا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 7 لە یاسای توندوتیژی خێزانی، بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزدانی عێراقی ، راگیراون.