سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە شاری سلێمانی

عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم پێشوازی لێکرا.

.بڕیارە، عەلی باقری ئەمڕۆ لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە.

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوێنێ پێنجشەممە، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە شاری بەغداد کۆبووەوە، دواتریش بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

عەلی باقری دیبلۆماتکارێکی دیارە لەسەر ئاستی وڵاتەکەی و لەسەر ئاستی ناوچەکەش، ئێستا بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەیە، پێشتر بریکاری سیاسەتی دەرەوە بووە لە وەزارەتەکە و نزیکی زۆری هەیە لە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانەوە.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

پێنج ئەندامی خێزانێكی كورد پێكەوە خنكان

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سلێمانی کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share