وەزارەتی دارایی: نزیكەی 50 هەزار فەرمانبەر لە رێگای پڕۆژەی هەژماری من-ەوە مووچەی مانگی ئایاریان وەرگرت

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، نزیكەی 50 هەزار فەرمانبەر لە ڕێگای پڕۆژەی هەژماری من-ەوە مووچەی مانگی ئایاریان وەرگرت و بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا، نزیكەی 50 هەزار فەرمانبەری كەرتی گشتی لە پارێزگای هەولێر مووچەكانیان بەشێوەی دیجیتاڵی و لەڕێگای پڕۆژەی هەژماری من وەرگرت و ژمارەی سوودمەندان دوو هێندەی مانگی رابردوو بووە

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تاكۆتایی ئەمساڵ و لەڕێگای پڕۆژەكەوە سەرجەم مووچەخۆران كە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی یەك ملیۆن مووچەخۆر تۆماردەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵوێستی توركمانەكان و هۆشدارییەكانی پەكەكە.. ڕوونكەرەوەی هێڵە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و نمایندەی دەنگدەری كوردستانی

دوو هەڵوێستی جیاواز لە توركیا و پەكەكەوە، لەبارەی پشتگیریكردن لە حزب و لایەنەكانی باشووری كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی…
Total
0
Share