فەرمانگەی ژینگەی هەولێر: پاڵاوگەکەی گوێر نایاساییە و مەرجی سەلامەتی و ژینگەیی تێدانییە

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “پاڵاوگەکەی گوێر نایاساییە و مەرجی سەلامەتی و ژینگەیی تێدانییە”.

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لیژنەی چاودێریی پرۆژە پیشەسازییەکان سەردانی پاڵاوگەکەی گوێری کرد کە شەوی رابردوو رووداوێکی نەخوازراو تیایدا روویدا، پاڵاوگەکە نایاساییە و  ئاگرەکەی بووەتە هۆی پیسکردنی بەرگە هەوا و ژینگەی شار بە گشتی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەو پاڵاوگانە هیچ مەرجێکی سەلامەتی و ژینگەییان تێدانییە”.

شەوی رابردوو لە پاڵاوگەیەک لەسەر رێگای هەولێر-گوێر ئاگرکەوتەوە و تاوەکو ئێستاش نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

بابەتی پێشتر

وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندید و قەوارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

بۆ قوربانیکردن جەند بڕیارێک دەرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share