ئەمڕۆ شایستەی دارایی مانگی سێی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شایستەی دارایی مامۆستایان دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”ئەمڕۆ پەروەردەی رۆژهەڵات – سلێمانی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ مانگی 3ی 2024 دابەشدەکات، لە هەوڵداین زۆرترین پەروەردە ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی وانەبێژان دابەشبکات”.

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 15 ملیار دینارە و ژمارەشیان 37 هەزار مامۆستایە و مووچەکانیشیان لەنێوان 250 بۆ 400 هەزار دیناری عێراقیدایە.

بابەتی پێشتر

چۆن سیسرکەکان بەسەر هەسارەی زەویدا بڵاوبوونەوە؟

بابەتی دواتر

وەرگەڕانی پیکابێک گیانیلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share