دوا بڕیاری دارایی عێراق لەبارەی سێ مووچەكەی ساڵی رابردوو ئاشكراكرا

پەرلەمانتارێك دوایین بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا (ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی) سەردانی شاری بەغدادیان کرد، داوای سێ مووچەکەی ساڵی 2023مان بە نوسراوی ژمارە (765/د لە 2024/5/22) بە یاداشتێکی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاراستەی وەزیری دارایی فیدراڵ کرد.

روونیشیكردەوە، لە وەڵامدا وەزارەتی دارایی بە نوسراوی ژمارە (15533 لە 2024/6/10) ئاماژە بەوە دەکات لەڕێی بانكەكانی رەشید، رافیدەین و TBI بە چوار بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پارەیان بۆ هەرێم ناردووە و ئەو بابەتەش (سێ مووچەکە) لە تایبەتمەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

سۆران عومەر دووپاتیشیكردەوە، “هەرچەندە وەڵامەكە پرسی ئەو سێ مووچەیەی بە نادیاری هێشتۆتەوە، بەڵام بەرپرسیارێتیەکەی خستۆتەسەر حکومەتی هەرێم”.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: زیاتر لە 300 پاڵاوگەی نایاسایی لە هەرێم هەن

بابەتی دواتر

مەترسییەکانی خواردنەوە گەرمەکان لە وەرزی هاویندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: سبەینێ دەوام لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەستپێدەکاتەوە

سبەینێ لەسەرجەم ناوەندە تەندروستیەکانی سنووری سلێمانی دەوام دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای تەواوبوونی پشووەکانی…
زیاتر ببینە

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوا بەرامبەر ڕێكارەكانی “پارتی” لە فیشخاپوور، كاردانەوەی نواند

ئیدارەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ سبەینێ چوارشەممەوە ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داده‌خات، بڕیارەكە كاردانەوەیە بەرامبەر…
Total
0
Share