لەسەر رێگای هەولێر – گوێر ئاگر لە پاڵاوگەیەك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، لەسەر رێگای هەولێر – گوێر ئاگر لە پاڵاوگەیەك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
وتیشی، “تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە و زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون”.