پەرلەمانتارێك: جارێكی دیكە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان سەرهەڵناداتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، جارێكی دیكە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان سەرهەڵناداتەوە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق و پەسەندكردنی یاسای بودجە، مووچە زامنكراوە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و پەسەندكردنی یاسای بودجە جارێكی دیكە كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران، چاودێریی كۆمەڵایەتی و خانەنیشیان دروستنابێت و مانگانە 965 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەدەكرێت.

وتیشی، “دەبێت دوای خەرجكردنی مووچە تەرازووی پێداچوونەوە” میزانی مراجعە” لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەغداد بنێردرێتەوە و تەئكیدبكرێتەوە كە ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجكراوە”.

بابەتی پێشتر

كاتی دابەشكردنی مووچەیەكی دیكەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و جەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ لە هەولێر كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share