قوباد تاڵەبانی لەگەڵ رێكخراوی گەنجانی راپەڕین كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ڕێكخراوی گەنجانی راپەڕین كۆبووەوە و ستایشی كارەكانی كردن لە بوارەكانی هۆشیاركردنەوە و فێركردنی گەنجان.

لە كۆبوونەوەكەدا كە لە دەڤەری راپەڕین ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵی رێكخراوەكەی كرد لە بوارەكانی كۆچ و هۆشیاركردنەوەی دایكان و باوكان و گەنجان و ئەو خولە پیشەییانەی كردوویانەتەوە بۆ زیاتر لە 600 كەس لە مانگەكانی رابردوودا.

رێكخراوەكە بەرنامەی كاری خۆیان بۆ جێگری سەرۆك وەزیران خستەڕوو، باسیان لەوەكرد خولەكانیان تایبەتە بە فێركردنی گرافیك دیزاین و دروومان و كارسازی و فێربوونی زمان و بەشی زۆری سوودمەندەكانی پڕۆژەكانیشیان كچان و ژنانی دەڤەرەكە بوون.

لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی پاڵپشتیی خۆی بۆ دووپاتكردنەوە و داوایكرد بەردەوامبن لە خولەكانیان و كارەكانیان چونكە ئەوان هۆكارێكی چالاكن بۆ هوشیاركردنەوە و هاندەری گەنجانن بۆ سەرپێخستنی بیرۆكەكانیان و بەرەوپێشبردنیان.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share