وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم زەمالەى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا (MOFCOM- CSC) لە وڵاتی چین رادەگەیەنێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستاو فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندنى ماستەرو دکتۆراى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەم شێوەی خوارەوە:
هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانى چین هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە ڕێگەی لینکى هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن، کلیک لێرە بکە.
تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەکات.
– مەرج و ڕێنماییەکانى کۆماری چینی میللی بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا:
1. داواکار دەبێت دانیشتوی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
2. داواکار دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ کەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
3. فەرمانبەرى دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە دوو ساڵ خزمەتیان هەیه، هاندهدرێت بۆ پێشكهش كردن بۆ ئهم زهمالهیه.
– دوکیومێنتی پێویست بۆ پێشکەش کردن:
✔ بڕوانامەی دەرچون کە پشراست کرابێتەوە لە لایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
✔ بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم.
✔ بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆ پاکی کە لە لایەن وەزارەتی داد و
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.
✔ بروانامەی تەندروستی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
✔ تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس.
✔ دوو نوسراوی (Recommendation) لە لایەن مامۆستایانی زانکۆکەی یا لە شوێنی کار.
✔ پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
✔ سی ڤی و پێرسنەل ستەیتمێنتی داواکار.
✔ هەر دۆکیومێنتێکی تر کە لە پرۆسەی پێشکەش کردن داوا کرابێت.
✔ تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە ([email protected]) بکەن.
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
١. ماستەر:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
● پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥ )کەمتر نەبێت
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
دکتۆرا:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامو دەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
● دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠ )کەمتر نەبیت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی مالپەری سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
تێبینی:
1. بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (١٨/٥/٢٠٢٥)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن ([email protected]):
لە سەرەوە ووشەی (CSC) بنوسرێت ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت:
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
● شوێنی کار
● بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر و دكتۆرا لە …
● كۆپی ههموو ئهو دۆكۆمێنتانهی بهكارهێنراوه بۆ پێشكهشكردن له یهك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس.
● ئیمێل.
● تەلەفۆن.
2. هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆلەتی خوێندنی پێنادرێت.
3. تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسولخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: ٠٧٥١١٣٧٨٤٢٢
ئیمێل: [email protected]