لەبارەی دامەزراندنەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە نووسراوی رەسمی داوای دامەرزاندنی سێ یەكەمی زانكۆکانمان كردووە و دەشڵێت، “كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربن دەتوانرێت دەرفەتی دامەزراندن برەخسێندرێت”.

د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە بەغدادەوە داوای لیستی ناوی سێ یەكەمەكان كرا و ئەوەی لە ئەستۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا بوو جێبەجێیكرد و لیستەكانمان ئامادەكرد و هەر ئەركێك بكەوێتە ئەستۆمان بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ جێبەجێیدەكەین.

وتیشی، “بە نووسراوی رەسمی داوای دامەرزاندنی سێ یەكەمی زانكۆکانمان كردووە و بەشێك لە مامۆستاكانمان خانەنشین بوون و پێویستمان بە دامەزراندنە بۆ شوێنەكانیان و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربێت دەتوانرێت دەرفەتی زیاتری دامەزراندن برەخسێندرێت”.

بابەتی پێشتر

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو

بابەتی دواتر

بای بەهێز زیانی بە تاوەرێكی كارەبا گەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share