ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت و ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن بریتیدەبن لە: خانەنشینانی مەدەنی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زیندانیانی سیاسی.

دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە دوای گەیشتنی بڕی 107 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بوو بە گوێرەی قسەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی هەرێمی جەختی کردەوە، دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دامودەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، راستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دام و دەزگایانەش رابگەیەندرێت.

 ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی 65 رۆژە مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە بەهۆی نەناردنی لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و بە گوێرەی زانیارییەکان، بەشێک لە هێزەکان لە جێگەی ناو بە کۆد لیستی مووچەکانیان رەوانەی بەغداد دەکرێت و تەنها ئەو شوێنانەی کە زۆر هەستیارن، لە جێگەی ناو بە کۆد مووچەکانیان وەردەگرن و دوای وردبینی لە ناوەکان لەماوەیەکی کورتدا، پارەی پێویست بۆ مووچەکانیان رەوانەی هەرێم دەکرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی سەردانی دەڤەری راپەڕین دەكات

بابەتی دواتر

سودانی تەرخانكراوی دارایی پرۆژەیەك بۆ هەڵەبجە زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share